مێروولە و شێر

مێروولە و شێر چیڕۆکێکی ڕەمزی لەسەر خراپی بەرێوەبردن

دەگێڕنەوە مێروولەیەک هەبوو، هەموو ڕۆژێک بەر لە هەمووان دەڕۆیشتە سەر کارەکەی و دەستی بە کارەکانی خۆی دەکرد بەو پەڕی بەختەوەرییەوە بەرهەمی دەبەخشیەوە، تا ئەوەی (شێر)ی بەرپرس واقوڕما لەوەی کە بۆچی ئەم مێروولەیە بەبێ چاودێریش هەر کارەکانی بە ڕێک و پێکی دەکات!! بیریکردەوە ئەگەر بەبێ چاودێری وا کار بکات دەبێ کە چاودێری هەبێت چۆن بێت! بۆیە هەڵسا بە دامەزراندنی (سیسرکە)یەک تا چاودێری بکات و ڕاپۆرتەکانی بۆ بنوسێت، یەکەم بڕیاری سیسرکەکەش ئەوەبوو کە سیستەمێکی دانا بۆ هاتن و چوون، بەمەش بینی پێویستی بە سکرتێرێکە تا کارەکانی ڕایی بکات و باسوخواسی بۆ بێنێت، لەگەڵیشیدا (قالۆچە) یەکی دامەزراند تا ئەرشیفەکان هەڵبگرێت و وەڵامی تەلەفۆنەکان بداتەوە، شێرەکە بە بینینی ڕاپۆرتەکانی سیسرکەکە دڵخۆش بوو، داوایکرد کە کە لە نێو ڕاپۆرتەکان هەندێ وێنەی بەیانی و ڕوونکردنەوەی بۆ دابنێت، سیسرکەکەش هەڵسا بە کڕینی کۆمپیوتەرێک و ئامێرێکی پرێنت و کۆپیکردن، بۆ ئەم کارەش پێویستی کرد (مێش) دابمەزرێنێت تا سەرپەرشتی زانیاریەکان بکات و لەولاشەوە مێروولەکە کە ئەدای زۆر باش و بەرهەمی چڕبوون بە کارانە و کۆبوونەوە زۆرەکان بێزاری دایگرت و بەرهەمی ڕووی لە کەمی کرد، دوای ماوەیەک شێرەکە بینی گرفتێک هەیە دەبێت گۆڕانکاری لە سیستەمەکە بکات و، کارەکانی سپارد بە (کلۆ)ی شارەزا ئەویش بڕیاریدا کە فەرشێک و هەندێک ئامێر بکرێت بۆ ئەوەی کارەکانی باشتر بەڕێوەبچێ و، لەگەڵ خۆشیدا یاریدەدەرێکی دامەزراند، تا وای لێهات شوێنی کاری مێروولە بوو بە شوێنێکی دڵتەنگ و ناخۆش بۆ کارکردن. ئا لەم ساتەدا سیسرکە هاتە خزمەت شێری بەرپرس و پێشنیاری دیراسەتکردنی ژینگەی کارەکەی لێ کرد، دوای ئەمە شێرەکە بینی تێچووی پێشوویان کەمتر بوو بەراورد بە ئێستا بۆیە بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی تێچوونەکان، بۆ ئەوە ڕاوێژی بە (کونەپەپۆ)ی ڕاوێژکاری کارگێری کرد، ئەویش دوای سێ مانگ هاتن و چوون گوتی: کە شوێنی کار زۆر جەنجاڵ بووە دەبێت ژمارەیان کەمبکرێتەوە، شێرەکە بڕیاریدا بە دەرکردنی مێڕوولەکە بەهۆی کەم و کوڕی لە توانای و لاوازی لەبەرهەمهێنان.

 

 

نوسینی: شاعیری فەرەنسی جون دی لافونتن
وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە: هاژە خطاب