سەرەتـــایـەکی بەبازارخستن

سەرەتـــایـەکی بەبازارخستن

ئەو پرۆسەو چەمکە زانستە ئابووریەی کە ئەمڕۆ پێی دەوترێت (بەبازارخستن -Marketing ) هەر لە مێژەوە بوونی هەبووە، (بەبازارخستن -Marketing ) وە دیاردەییەکی ئابووری و کۆمەڵایەتی بەستراوە بە دابەشردنی (کار) لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا، واتەدابەش بوونی کۆمەڵ بۆ کاری جیا جیا کە هەریەکە لە کارێکدا بەرهەمەکانیان بردۆتە بازاڕ بەمەبەستی فرۆشتن یان گۆڕینەوە بە کاڵایەکی تر بەم شێوەیە دەتوانین بڵێین هەر لەگەڵ پەیدابوونی بازاڕدا کە (بەپێی سەرچاوە مێژوویەکان دەگەڕێتەوە بۆ شەش تاکو حەوت هەزار ساڵ پێش ئێستا)  (بەبازارخستن -Marketing ) پەیدا بووەلەشێوەی سیاسەتی نرخاندن و رێکلامدا.
زۆربەی لێکۆلەرانی مێژووی ئابووری ئاماژەیان داوە بەوەی کە شارستانیەتی سۆمەری و میسری کۆندا، بایەخ بە رێکلامکردن وەک چەمکی گرنگی(بەبازارخستن -Marketing ) دراوە.

ئەوەی ئاشکرایە ئەمرۆکە (بەبازارخستن – Marketing) بۆتە چەمکێکی گرنگ و کارای زانستی ئابووری کە هیچ حکوومەت و کۆمپانیا و سەوداکار و پیاوانی کار و بازرگانێک ناتوانن لە پلان داڕێژی و مامەڵەکردندا پشتگوێی بخەن، ئەگەر باس لە  (بەبازارخستن – Marketing) بە مانا نوێیەکەی بکەین ئەوا دەتوانین بڵێین کە لە سەرەتایی سەدەی بیستەمدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یەکەم جار مەرج و زەمینەی گونجاو هاتەکایەوە بۆ پەیدابوونی  (بەبازارخستن – Marketing) ئەویش بەهۆی پێشکەوتن و گەشەی پیشەسازی کە لە ئەنجامدا بوونە هۆی زیادبوونی بەرهەمی کاڵاو خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەک کە توانای فرۆشتنیان کەمتر بۆوە دواتریش قەیرانی گەورەی ئابووری ساڵانی (۱۹۲۹-۱۹۳۲) ، بووە هۆی تێکدانی هاوسەنگی لەنێوان خواست و خستنەڕووی تەواوەتی ئابووری، (( بێگومان ئەگەر خستنەڕوو لە خواست بەرزتربێ، قەیرانی بێ بازاڕی دێتە کایەوە، ئەگەر خواست لە خستنەڕوو زیاتر بێ ئەوە قەیرانی هەڵاوسان دروست دەبێت ))، کە بووە هۆی کەمبوونەوەی توانای کڕین گشت ئەو فاکتەرانە و چەندان فاکتەری تری گرنگ لەو سەردەمەدا ئابووریناسانی خستە بەرپرسیارێتی بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەیەک لەو واقیعە، ئەمەش بووە هۆی پەیدابوونی نوسین و توێژینەوەی تیۆری دەربارەی بەبازارخستن.

لەساڵی (۱۹۲٦ ) دا بۆ یەکەم جار ( کۆمەلەی نیشتمانی بەبازارخستن و رێکلام  Association National Marketing and Advertising ) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دامەزرا، بۆ توێژینەوە لە ڕەوشی بازاڕ و خواستی بەکاربەران و بەدواداچوون و دۆزینەوەی باشترین شێوە بۆ فرۆشتن و ساغکردنەوەی کاڵاو خزمەتگوزاریەکان، دوای جەنگی دووەمی جیهانی چالاکیەکی فراوانی بازرگانی و گەشەی ئابووری لە ئەوروپادا دەستی پێکردەوە کە بووە هۆی پەیدابوونی بازاڕێکی گەورە و چالاک و پڕ لە کێبڕکێ هەر ئەو کاتەش چەمکی (کڕیار هەمیشە لەسەر هەقە  ) پەیدا بوو، کە بە کڕۆکی بنەمای بەبازارخستن دادەنرێت.
ئەوەی جێگەی ئاماژە پێدانە تاکو شەستەکانی سەدەی ڕابردووش بەبازارخستن تەنها توێژینەوەی لە چۆنیەتی فرۆشتنی کاڵاو خزمەتگوزارییەکان دەکرد، بێ ئەوەی بایەخێکی ئەوتۆ بدات بە خواست و داخوازییەکانی بەکاربەر (کڕیار).
هەر لەو کاتەوە چەمکی زانستی بەبازارخستن هێدی هێدی گەشەی کردووە بە جۆرێک هیچ کۆمپانیایەکی گەورە یان بچووک ناتوانێت خۆی لەبەردەم کێبڕکێی بازاڕدا ڕابگرێت بەبێ خوێندنەوەی بەبازارخستن لە چالاکییە ئابووری و بازرگانیەکانیاندا.
دیارە ئەرکی سەرەکی بەبازارخستن لەلایەکەوە بریتین لە توێژینەوەی بازاڕ بەهەموو پێکهاتەکانیەوە، لە لایەکی ترەوە بریتین لە پێزانینی کاریگەریی فاکتەرە جیاوازەکان لەسەر بازاڕ لە پێناوی بەدەستهێنانی زۆرترین قازانج.

دامەزراندنی بنەماکانی بەبازارخستن وەک توێژینەوە دەربارەی بازاڕو دیاریکردنی نرخ و سیاسەتی خزمەتگوزاريەکان، دەبەسترێتەوە بە ناوی ( سیروس ماککۆرمیک – Cyrus McCormick – ۱۸۸٤-۱۸٠۹)، بەم شێوەیە لە سەرەتای ساڵی( ۱۹٠۲) دا لە زانکۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بەبازارخستن وەک منهەجێکی زانکۆیی خرایە پرۆگرامەکانی خوێندن بەتایبەتی لە زانکۆکانی (میشیگان و کالیفۆرنیا).
لەماوەى سالانى (1910-1925) دا, بەبازارخستن وەك چەمکێک بۆ توێژینەوە لە روخسارەكانى بازار, بووە هۆى جیگەی بايەخى پياوانى كار و كۆمپانياكان بە جۆرێک زۆربەى كۆمپانياكان بەشێكى تايبەتيان بۆ توێژينەوەى بازار دامەزراند, هەر لەم سەروبەندەدا بۆ يەكەم جار نووسين و ووتار دەربارەى بەبازارخستن لە ميدياكانى ئەمريكادا دەركەوت.
هەموو ئەمانە بوونە هۆى ئەوەى كە لەسالى (1926) دا (كۆمەلەى نيشتمانى بەبازارخستن و رێكلام – Association National Marketing and Advertising) دابمەزرێت, كە دواتر گۆرا بۆ (دەستەى كۆمەلايەتى بەبازارخستنى ئەمريكى – American Society of Marketing) , لە ئەنجامدا لەساڵى (1973) دا, گۆرا بۆ (كۆمەلەى بەبازارخستنى ئەمريكى – American Marketing Association) .
دەتوانين بڵێین سيستەمى بەبازارخستن زياتر لە ئەنجامى كاريگەرى پەيدابوونى شێوەكانى مۆنۆپۆليداى گەشەى سەند, كە پێويستى بە توێژينەوەى قوولتر و زۆرتر و هەمەلايەنانەى بازارەكان دەكرد, هەر بۆيە لەسالى (1960) دا بۆ يەكەم جار (جيرۆمى ماككارتى – Jerome McCarthy) بەهۆی مۆديلى (4p) يەوە پێناسەى كلاسيكى بە بازارخستنى پێشنياز كرد لەسەر بنەماى ئەم مۆديلە كە چوار رەگەزى سەرەكى بەبازارخستنى ديارى كرد.

د.نەهرۆ عەلی- لەکتێبی (بازاڕکاری، Marketing )