سەرهەڵدان و پێشکەوتنی کارگێری سەرچاوە مرۆییەکان

سەرهەڵدان و پێشکەوتنی کارگێری سەرچاوە مرۆییەکان

مێژوویی کارگێری سەرچاوە مرۆییەکان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی دوو سەدە بۆ سەردەمی شۆرش یاخود گەشەی پیشەسازی، لەم کاتەدا بیرکراوەتەوە لە گرنگی ڕەگەزی مرۆیی کۆمپانیا وە رێکخراوە پیشەسازییەکان دەستیان کرد بە دروست کردنی کارگێری تایبەت بە کارمەندان کە لە کاروبارەکانیان دەکۆڵێتەوە و گرنگی بە کاروبارەکانیان دەدات ئەم کارگێڕیانە بە چەندین ناو ناودەبران لەوانە ( کارگێری کاروباری کرێکاران، کارگێری کاروباری فەرمانبەران، کارگێڕی تاکەکان…هتد).
بەجیاوازی سەیرکردن لە ڕەگەزی مرۆیی لەلایەن بیردۆز و قوتابخانە کارگێریەکان لەم ساڵانەدا بەڵام ئەم جیاوازیانە رێگرنەبوونە لە پێشکەوتنێکی هاوکات لە گرنگی دان بە ڕەگەزی مرۆیی تاکو چەمکی کارگێری سەرچاوە مرۆییەکان سەری هەڵدا لە سەرەتاکانی ساڵانی ٦٠ لەسەدەی بیستەم، ئەم چەمکە سەری هەڵدا وەکو خاڵێکی سەرەتا بۆ سەرهەڵدانی قوتابخانەی سەرچاوەیی مرۆیی وەلەگەڵ ئەوەشدا ئەو کارگێرییەی کەوا گرنگی بە کارمەندان دەدا لەژێر ناوی (کارگێری تاکەکان) مایەوە تاوەکو ساڵی ١٩٨٠، لەم ساڵەدا ناوی (کارگێری تاکەکان) گۆڕا بۆ (کارگێڕی سەرچاوە مرۆییەکان) وە ئەم گۆڕانکاریەش تەنها ناوەکەی نەبوو بەڵکو ناوەڕۆکەکەشی گرتەوە چونکە ڕۆڵی کارگێڕی تاکەکان سنوردار کرابوو لە جێبەجێ کردنی سیاسەتی سەرچاوەیی مرۆیی ئەوەی کەوا کارگێری باڵا دایدەنا لە ڕێکخراوەکان، بەڵام ڕۆڵی کارگێری سەرچاوەی مرۆیی گەیشتە هەردوو بواری پلان دانان و جێبەجێ کردن .
لەهەمان کاتدا کارگێری سەرچاوەیی مرۆیی ستراتیژییەتی پلان دانان و جێبەجێ کردنی تایبەت بەخۆی وەرگرت لەم رێگایەدا هەوڵی بەدەست هێنانی ستراتیژییەتی سەرەکی ڕێکخراوەکە دەدات.
وە بەڕێوبەری کارگێری سەرچاوەی مرۆیی نەک بوو بە یەکێک لە ئەندامەکان بەڵکو بووە یەکێک لە ئەندامە کاریگەرەکانی کارگێری باڵا ئەوانەی کەوا وێنای سیاسەتەکان دەکەن و بڕیاری ستراتیژی دەردەکەن لە رێکخراوەکەدا، وە تاکی کرێکار لە بەرێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی لە پسپۆڕەکان بوون کە پسپۆڕیان هەبوو لە توێژینەوەی تایبەت وە شارەزاییان لەبواری کارگێری سەرچاوە مرۆییەکان بەدەست هێنا وە ئەم گۆڕانکاریەش کەوا لە ڕۆڵی نێوان کارگێری تاکەکان و کارگێری سەرچاوە مرۆییەکان ڕوویدا کارگێریەکی گەورەی دروست کرد لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵێک زانکۆی گەورەی ئەوکات بۆ گۆڕینی ناوی کارگێری تاکەکان بۆ کارگێری سەرچاوە مرۆییەکان.

 

 

سەرچاوە: Arab British Academy for Higher Education

وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە: قارەمان محمد عزیز

پێداچوونەوە: هیشام ارزو

2 Replies to “سەرهەڵدان و پێشکەوتنی کارگێری سەرچاوە مرۆییەکان”

  1. دەستەکانتان خۆش بابەتێکی زۆر گرنگە . بەس لە جیاتی ناوی فەرمانبەر ناوی کارمەند بنوسن گونجاوترە جونکە کارگێری سەرجاوە مرۆییەکان یەکێکیە لە وەزیفەکانی کۆمبانیا و ڕێکخراوەکانی کەرتی تایبەت نەوەک حکومەت ، وە فەرمانبەریش دەستەواژەیەکە بۆ تاکەکانی حکومەت بەکاردەهێنرێت نەوەک کەرتی تایبەت ، بۆیە پێم وایە ووشەی کارمەند گونجاوترە. سەرکەوتوبن

Comments are closed.