سەرهەڵدانی زانستی کارگێڕی کار و پێشکەوتنی

سەرهەڵدانی زانستی کارگێڕی کار و پێشکەوتنی

زانستی کارگێری کار لە زانستە نوێیەکانە لە بوارەکانی بەرێوەبردن و ئابووری بەڵام چەمکی بەرێوەبردن لەڕووی مێژووییەوە کۆنە، لە بنچینەوە پشت دەبەستێ بە دەسەڵاتی سەرکردەکان و ملکەچ بوونی ژێر دەستەکان بۆیە چەندین دەزگای گەورە و کۆن چەمکی بەرێوەبردنیان ئەنجام داوە لە رێکخستنەکاندا تاوەکو هەماهەنگی کار لە فەرمانگەکان جێ بەجێ بکات وە رێکخستنی دەوڵەت و هێزە چەکدارەکان و رێکخستنی کەنیسە لە پێشی ئەم دام و دەزگایانە دێن وە ڕژێمی دەرەبەگایەتی هەر لە کۆنەوە لەسەر بنەمای رێکخستنی ریزبەندی بنیاد نراوە. وە دەتوانین بڵێین کەوا رێکخستنی زۆربەی پڕۆژە پیشەسازییەکان پێش سەدەی بیستەم بەو شێوازە بووە.
خاوەن کار بەڕێوبەرە وە جێبەجێ کاریشە وەهەندێ جار دەسەڵاتی دەگاتە ئاستی مافە پیرۆزە پاشاییەکان وە ئەو خاوەنی فەرمان و رێگە نەدانە لە پرۆژەکەی وە هەندێ جار فەرمانەکانی هەموو ئاستی فەرمانبەرەکانی تێدەپەڕێنێت جا ئەو فەرمانانە چ ڕاست بن یاخود هەڵە وە هەندێ جار ئەم خاوەن کارە پشت بە ئەندامی خێزانەکەی یاخود خزمەکانی دەبەستێت لە بەرێوەبردنی دامەزراوەکەی ئەگەر هاتوو لە توانای بەدەربوو.
وە هەموو بڕیارەکانی بەرێوەبردن و رێکخستنی کارەکان لەسەر بنەمای شارەزایی کەسیەتی، ئەزموون بنیاد نراوە.
وە شۆڕشی پیشەسازی لە سەدەی نۆزدەم بووە هۆی گەشەسەندنی قەبارەی وەبەرهێنانی پیشەسازی تاکەکەس و کۆمپانیا بچوکەکان وە دوو هەند بوونی سەرمایەی پێویست بۆ پارەدارکردنیان، و پیشەسازی بووە هۆی زیادبوونی داواکاری لەسەر پارەوپوڵ بە پلەیەک کەوا بووە هۆی ئەوەی کەوا سەرچاوە داراییەکانی تاکەکەس و خێزان نەتوانن فەراهەمی بکەن بۆیە دام و دەزگا پیشەسازییەکان پشتیان بەست بە فرۆشتنی بەشەکانیان لەم پرۆژەیە بۆ جەماوەر بەشێوەی پشک، باشترین نموونە لەم بوارەدا ئەم ئیمپراتۆرییە پیشەسازیانەی کەوا لەلایەن هەندێک کەسی وەکو (هنری فۆڕد) و (ئەندرۆ کارنیجی) یاخود (جۆن روکفلر) بنیاد نراوە.
بەڵام لە چوارچێوەی پێشکەوتنی مێژوویی بۆ سیستەمی سەرمایەداری وە لەگەڵ فراوان بوونی خاوەنداریەتی گشتی بۆ دام و دەزگا و پڕۆژە پیشەسازیەکان لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم وە سەرەتای سەدەی بیستەم ئەم دام و دەزگایانە گۆڕان لە دام و دەزگای خاوەنداریەتی تاکەکەسی بۆ خاوەنداریەتی کۆمەڵی کەوا ئەستەم بوو لەڕووی پراکتیکی بەڕێوەببدرێت لەلایەن خاوەنەکەیەوە بۆیە ڕێگای ئەوەیان گرتەبەر کەوا لەڕێگەی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن بەڕێوەی ببەن کە لەلایەن خاوەن پشکەکان هەڵدەبژێردرا و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کەوا بەڕێوەبردن ببێتە کارێکی سەربەخۆ وە زۆر پێویست کرا چەندین بەڕێوەبەری متفرغ کارەکان بەڕێوە ببەن و ئاراستەیان بکەن.
هەروەها پێویست بوو بناغەیەکی هەیکەلی هەبێت کەوا بەڕێوبەرەکان پشتی پێ ببەستن لە بەرێوەبردنی کارەکانیان، وە بەڕێوبەرە جێبەجێ کارەکان و فەرمانبەرە گەورەکان لە دام و دەزگا گەورەکان دەستیان کرد بە بنیادنانی کەوا ناسراوە بە (کارگێڕی باڵا) لە دوای ئەوان لەڕووی پلەوە کۆمەڵێک فەرمانبەر و کارگێری جێبەجێکار دێن کەوا هەڵسان بە پێکهێنانی کە دەتوانین ناوی بنێین (چالاکی جێبەجێ کردنی سیاسەتی کارگێری(کارگێری باڵا) وە بڕیارەکان و ئاڕاستەکانیان))،  لەپلەی سێیەم کۆمەڵێکی تر دێن کەوا نزیکن لە بەرهەم هێنانی کردارەکی ئەوانەش لە سەرپەرشتیکاران و سەرۆکی وەرشە و سەرۆکی یەکەکانی کار پاشان ئەوانی تر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی کارەکە و جێبەجێ کردنی خشتەی کارەکانی ڕۆژانە کە بڕیار لەسەر دراوە.
لەبەر ئەوەی کارگێری لە دام و دەزگا گەورەکان لە کۆمەڵێک کەسی زۆر پێک دێت وە لە چەندین ئاستی جیاوازن بۆیە پێویست کرا لەسەر بەڕێوبەر کەوا لێهاتوویی و ئازایی خۆی بسەلمێنی لە کارەکەی دا ئەمەش بووە هۆی کەوا گرنگی بدرێت بەڕێگا پراکتیکیەکان کەوا ئاستی  سەرکەوتنی بەڕێوەبەر و ئاستی شکستی بەدەردەیەخێت وە لە ئەنجامی هەوڵی زۆری بەڕێوبەرە داهێنەرەکان وە پێشڕەوانی بزوتنەوەی کارگێری زانستی بووە هۆی لەدایک بوونی زانستێکی نوێ ئەویش زانستی (کارگێری کار) بوو وە سەرەتای ئەم زانستەش دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەم ئەم زانستەش زانستێکی ئەمریکی یە چونکە زۆربەی قوتابخانەکان و رێچکەکانی وە توێژینەوە پراکتیکیەکان لە ئەمریکا سەریان هەڵداوە وە لەسەر دەستی زانا و پیاوانی کاری ئەمریکییەکان پێشکەوت.
(فردیک دینسلۆ تایلەر) یەکەم کەس نەبوو کە داوای  جێبەجێ کردنی ڕێگای زانستیەکانی دەرکرد لە کارگێری بەڵام بێ گومان گەورەترین ئاسەواری لەم بوارەدا بەجێ هێشت.

 

سەرچاوە: محمد ولید الجلاد

وەرگێڕان: قارەمان محمد عزیز

پێداچوونەوە: هیشام ارزو

One Reply to “سەرهەڵدانی زانستی کارگێڕی کار و پێشکەوتنی”

  1. دەستەکانتان خۆش زۆر بەسوود بوو ، گەر بە خاڵ با باشتریش دەبوو ، سەرکەوتوو بن

Comments are closed.