هۆی سەرهەڵدانی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان دەگەڕێتەوە بۆ بەرفراوانی و گەشەسەندنی پیشەسازی کە لە سەردەمی نوێدا ڕوویدا، ئەمە بووە مایەی سەرهەڵدانی رێکخراوە جیهانییەکان، و ئینجا گیروگرفت و ناکۆکی سەری هەڵدا لەنێوان کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان. کارگێڕی هەوڵی داوە شێوازی ڕووبەڕوو بوونەوە بەکاربهێنێت بۆ چارەسەری گرفتەکە، بەڵام ئەمە نەیتوانی رێگە بگرێت لە سەرهەڵدانی کارگێڕییەکی تایبەت بە سەرچاوە مرۆییەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکانی.
هەروەها بەرفراوان بوون و زیادبوونی دەرفەتی خوێندن و ڕۆشنبیری گشتی سەرچاوە مرۆییەکان، بووە مایەی زیادبوونی هۆشمەندی دەستی کار، و ئیتر پێویست بوو خەڵکانێک هەبن کە پسپۆر بن لە بەڕێوبەرایەتی سەرچاوە مرۆییەکان و دۆزینەوەی ئامرازی نوێ بۆ کارکردن لەگەڵ ئەم جۆرە سەرچاوە مرۆییە.
هۆیەکی تریش بریتی بوو لە زیادبوونی دەستێوەردانی حکومەت لە پەیوەندییەکانی نێوان کرێکار و خاوەنکار لەڕێی دەرکردنی هەندێک یاساوە بۆ ئەوەی دەستگاکان ڕووبەڕووی گرفت نەبنەوە لەگەڵ حکومەت چونکە نەیاندەویست پابەند بن بەم یاسایانەوە. هەروەها سەرهەڵدانی سەندیکا و ئەو رێکخراوە جبهانییانەی بەرگری لە سەرچاوە مرۆییەکان دەکەن هۆیەکی تر بوو.بەم شێوەیە، دەبوو کارگێڕییەکی تایبەت هەبێت بۆ دروستکردنی کەشی هاوکاریی کارا لە نێوان کارگێڕی و رێکخراوە جیهانییەکان، و داڕشتنی سیاسەتی نوێ بۆ ئەم پەیوەندییانە. دواجار، سەرهەڵدانی یاسا و ڕێسای تایبەت و گرنگ سەبارەت بە میدیا و رێکخراوە ناوخۆییەکان و بایەخی بەشداریکردن و ڕاوێژ هەندێک لەو هۆیانەن کە بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە مرۆییەکان سەری هەڵدا.
هەروەها بۆ ڕێکخستنی کار لە دووتوێی دەستگاکان بەمەبەستی زیادکردنی کارایی دەستگاکان و پتەوکردنی شەفافییەت و زیاترکردنی هەستی ئیتیما لەلای کارمەندەکان بەشێوەیەک کە مافەکانیان پارێزراو بێت و پابەندێتییەکانی دەستگا قازانج نەویستەکان بێتەدی.
– سەرچاوە: بەرێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان
نوسینی: د.سەعد حسێن فتح الله