بێکــــاری

بێکــــاری

بێکاری وەکو دیاردەیەک لە زۆربەی کۆمەڵگاکانی مرۆڤایەتی لە کۆنەوە تاکو ئێستا هەبووە و هیچ کۆمەڵگایەکی مرۆڤی کەم تا زۆر بێ ئەم دیاردەیە نەبووە. لە وڵاتانی هاوچەرخ وا دەردەکەوێت کە خولی ئابووری چالاک بەبێ دیاردەی بێکاری روو نادات، ئەم حاڵەتەش بەسەر ئابووری ناوخۆ و نەتەوەییەوە پەنگ دەداتەوە لەبوارەکانی گەشەکردن و بوژاندنەوە و پەرەپێدان کە دەبێتە هۆی دابینکردنی خولی کاری جۆراوجۆر و دواتریش کەمبوونەوەی رێژەی بێکاران لەناو کۆمەڵگەدا.
بەم جۆرە خولی ئابووری ڕۆڵی سەرەکی لە پێکهاتەی ئابووری کۆمەڵگە شارستانیەکان و چالاکی لە بازاڕی کاردا دەبینێت، چونکە بێکاری بەشێوەیەکی گشتی لە زۆربەی کاتدا بەو بارگۆڕانە ئابوورییانەی دەوڵەت دەبەسترێتەوە.
کاتێک بێکاری دەردەکەوێت کە رێژەی لەگەڵ زیادبوونی رێژەی داکشانەوەی ئابووری هاوکات لەگەڵ ڕوودانی قەیرانی ئابووری کاتی کە بە هۆکاری ناوخۆیی روودەدات لە ئاکامی کارو کردەوەی کار یاخود خراپی پەیوەندی نێوان پڕۆگرامەکانی خوێندن و بازاڕی کار یاخود بەهۆی هۆکار و فشاری دەرەکی پەیوەست بە سیستەمی ئابووریی نێودەوڵەتی.
بێکاری بە یەکێک لە دیارترین گرفتە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانی تاک و حکومەت دادەنرێ کە کێشە و گرفتی جۆراوجۆری لێدەکەوێتەوە، ئەمەش لە ئاکامی ئەو کاریگەرییە خراپانەی کە لەسەر سیستەمی ئابووری و سیستەمی کۆمەڵایەتی دروستی دەکات، بۆیە زۆربەی وڵاتان لە جیهانی هاوچەرخ بە بەردەوامی هەوڵی لێکۆڵینەوە لەسەر بێکاری و هۆکار و دەرئەنجامەکانی لەسەر کۆمەڵگەکانیان بەدیار دەخەن و لەگەڵ سەرجەم دانیشتوان بەراورد بکەن دەیانەوێت ژمارەی بێکاران و کێشەی بێکاری کەلە نەبوونی هەڵی کاری گونجاو دەکەوێتەوە چارەسەر بکەن.
بێکاری لە. گرنگترین ئەو کەسانەیە کە (سیاسەتمەدار و بڕیار بەدەستان)ی سەرقال کردووە و هەوڵی دانانی پلان و پڕۆگرامی داڕێژراون بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاران و کەمکردنەوەیان لەناو کۆمەڵگەدا،ئەم گرنگیدانەش لەو ڕوانگەیەوە دێت کە دیاردەی بێکاری خۆی لە خۆیدا گرنگە و شوێنەواری گەورەی لێدەکەوێتەوە بەتایبەتی لەسەر ژێرخانی کۆمەڵایەتی بۆ گەیشتن بە چەمکێکی ووردی بێکاری.

 

جۆرەکانی بێکاری

یەکەم: بێکاری ئاشکرا (دیار): کە دابەش دەبێت بۆ:-

 

١- بێکاری زۆرەملێ: ئەویش دەبێتە چەند بەشێ:

ا- بێکاری نەگونجاندن(بەریەک کەوتن): واتە کەسانێک توانای کارکردنیان هەیە بۆیە بەدوای کارێکی گونجاو یان باشتر دەگەڕێن ئەمەش لەکاتێکدایە کەوا کاری ئەوتۆ هەیە کە لەگەڵ توانا و شارەزایی و تەمەنیان دەگونجێت کەچی ئەو کارانەیان دەست نەکەوتووە لەبەر ئەوە نەیانزانیوە ئەم کارانە هەیەو لەکوێیە لەهەمان کاتیشدا خاوەن کارەکانیش هەوڵ دەدەن کرێکاری تر بدۆزنەوە بۆ ئەوەی بێکاری ئەو کرێکارانە یان بۆ بگرنەوە کە خەریکە تەمەنیان بەسەر دەچێت خانەنشین دەبن یان بەهۆی فراوانبوونی دەزگا و کارگەکانیان پێویستیان بە کرێکاری تر هەیە.

 

ب- بێکاری پەیکەربەندی( ژێرخان) : بەشێک لە کرێکارانە نە شارەزان و نە کارامەن دەگرێتەوە کە ناتوانن کار بکەن لە پیشەسازی و کشتوکاڵی تازە پێگەیشتوون بەهۆی پێشکەوتنی شێوەکانی بەرهەم هێنان ڕاهێنانی ئەم کرێکارانە واتە نەگونجانی تواناکانی ئەم کرێکارانە لەگەڵ پێداویستیەکانی ئەو بازاری کارە کە ئەم جۆرە بێکاریە زۆر دەخایەنێت بۆ کرێکارەکە تا خۆی ڕادەهێنێ لەسەر ئەو پێشکەوتنانەی بەسە ئەم بوارانەدا هاتن.

 

ج- بێکاری ناوبەناو: بێکاری ناوبەناو بە بێکارییەکی زۆرەملێ دادەنرێت بەستراوەتەوە بە هەڵکشان و داکشانی چالاکی ئابووری کە بە بارگۆران ناودەبرێت کە لەکاتی وەستاوی و داکشانەوە دەردەکەوێت چونکە خواستی هەمووەکی لەسەر شمەک و خزمەتگوزارییەکان کەم دەبێتەوە، خاوەن کارەکان هەڵدەستن بە دەست هەڵگرتن لە بەشێک لە کرێکارەکان، ئابووریناس و بەرپرسە دەسەڵاتدارەکان بایەخێکی زۆر بەم جۆرە بێکارییە دەدەن ئەمەش لە ئاکامی ئەو مەترسیە زۆرەی لێی دەکەوێتەوە.

 

د- بێکاری وەرزی: لە ئاکامی کەمبوونەوەی خواست لەسەر کرێکاران ڕوودەدات، بە واتایەکی تر زیادبوونی خستنەڕووی کار لە وەرزێکی دیاریکراودا، لەوانەیە وەرزەکانی ساڵ یاخود وەرزەکانی تر، کە وادەکان کاتێکی دیاریکراوی لەو ساڵەدا بێکاری زۆربێت، بۆ نموونە لە زستاندا کرێکارانی خانوو و بیناسازی یاخود لە زستاندا کارمەندانی بواری گەشت و گوزار بێکار دەمێننەوە کەچی لە وەرزێک کە ئاووهەوا لەبار بێت واتە کەشێکی دیاریکراو و گونجاو یاخود ئایینی بێت، ئەو کاتانەی گەشتیاران نەبێت کاریان لەدەست دەچێت ئەمجۆرە بێکارییە لە وڵاتانی تازە پێگەیشتوودا زیاتر بڵاو دەبێتەوە کە چڕی دانیشتوانیان زۆرە بە رێژەیەکی گەورە پشت بە چالاکی کشتوکاڵی دەبەستێت، چونکە پێویستی بە بڕێکی کەمی سەرمایە و ئاستێکی کەمی شارەزایی و تەکنیکی هەیە زیادبوونی کارمەند و کرێکار لەم کارانەدا دەبێتە هۆی زیادبوونی داواکاری لەسەر کرێکار لە وەرزەکانی کشتوکاڵ یاخود درۆنیە لەنێوان ئەو دوو ماوەشدا بەشێکی زۆری کرێکاران بێکار دەبن.

 

دووەم: بێکاری شاراوە (ناديار) :

ئەم جۆرەیان دەردەكەوێت كاتێك چەند كەسانێك لە سەر كارێك دادەمەزرێن كە هیچ سودێكی وەبەرهێنانیان نیە، یان كارێك كە دوو كەس دەتوانن ئەنجامی بدەن، بەڵام بە پێنج كەس دەسپێردرێت، كێشەی ئەم جۆرە بێكارییە ئەوەیە كە چەند هەلێكی كاری رواڵەتی و لاوەكی دەخوڵقێندرێن، فەرمانبەریش هیچ جۆرە وەبەرهێنان لە تواناكانیدا بەدەست نایەت و هیچ ئەزموونێكیش دەستەبەر ناكات.

 

ئامادەکردنی قوتابی: هند محمود ، فاطمة ياسين

بەسەرپەرشتی ماموستا: احلام


هۆكارەكانی بێكاری

چەندین هۆكار هەیە كە رێژەی بێكاری بەرز دەكەنەوە، ئەم هۆكارانەش گۆڕانكاریان بەسەردا دێت بە پێی ئەو سیستەمە رامیاری و ئابووری و كۆمەڵایەتییەی كە وڵاتە جیاوازەكان پەیڕەوی دەكەن، لە گرنگترینی ئەو هۆكارانەش ئەمانەی خوارەوەن:

*  زۆر بوونی رێژەی دانیشتوان: ساڵانە بەرزبوونەوەی رێژەی دانیشتوان قوڕسایی لە سەر بودجەی دەوڵەت دروست دەكات، بە شێوەیەك هەلی كاری گونجاو بەردەست نییە و كەمترە لە رێژەی ژمارەی زیادبووەكان.

* پێشكەوتنی خێرا و بەكار هێنانی تەكنەلۆژیا: بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای تازە هۆكارە بۆ ئەوەی ویست لەسەر دەستی كار كەم بێتەوە، چونكە ئەو كەلوپەلە پێشكەوتووانە دەتوانن لە كاتێكدا لە بری مرۆڤ چەندین كار ئەنجام بدەن (بۆ نموونە وەك كۆمپیوتەر و كەلوپەلی پەیوەندیكردن).

* زۆر بوونی رێژەی كرێكارە بیانییەكان .

* كەمبوونەوەی داهاتە ئابوورییەكان:  ئەو گۆڕانكارییە گەورانەی بەسەر ئابووری جیهاندا هاتووە، رەنگدانەوەی ئەو گۆڕانكارییانە لە سەر ئابووری نیشتمانی هۆكارێكە بۆ سەختبوونی كرداری گەشەسەندن.

نوسینی: عوسمان مستەفا


چارەسەری بێکاری:

دیدگای جیاواز ھەیە بۆ چارەسەرکردنی بێکاری بەلام بەشێوەیەکی گشتی چارەسەرە دیارەکانی بێکاری لە ولاتی عێراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە مانەدا بەدیار دەکەوێت . کەپێویستە ڕێگری بکرێت لەھێنانی دەستی کاری بیانی بو نێوخۆی ولات لە سەرجەم کەرتەکاندا بەجۆرێک دەستی کاری ناوخۆی جێگەی دەستی کاری بیانی بگرێتەوە .پێویستە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان زیادبکرێت بە و مەبەستەی ھەلی کاری زیاتر برەخسێنرێت . ھاندانی سەرمایەدارە ناوخۆییەکان کە شان بەشانی سەرمایەدارە بیانیەکان کاربکەن بۆ پێشکەوتنی وەبەرھێنان لە سەرجەم بوارەکاندا، پێویستیشە لەسەرحکومەت کاربکات بۆدابین کردنی رێساویاسای گونجاو بۆ پڕۆسەی وەبەرھێنان لە ولاتدا . چاکردنی سیستەمی خوێندن وە گونجاندانی لەگەڵ بازاڕی کاردا ، بەجۆرێک کە زانکۆکان بە ھاوکاری خوێندنی باڵا کاربکەن بۆ کردنەوەی ئەوبەشانەی کە گونجاوە بۆ بازاری (کار) لە کوردستاندا ب نموونە ئەگەر بەشی (جیۆلۆجی) وەرگرین دەبینین ئەو بەش زۆر گرنگ بۆ بازاری کار لە ئێستادا بە جۆرێک کە خوێندکار دەرچووی ئەو بەشە بێت دەزانێت ئەو زەوییەی کە لەسەر وەستاوە لە مێژەوە کە لە باوباپیرانیەوە بۆی جێی ماوە بزانێت ئەو موادە خاوانەی کەلە ناو کروکی زەویەکەیدایە سودی چیە بۆ ولات، کە سەرچاوەی رەخساندنی کارگەو پرۆژەی گونجاوە لە سەجەم بوارە کشتوکالی وپیشەسازیەکاندا دیارترین نموونەشمان دەشتی (شارەزوورە) . شان بەشانی گرفتەکانی پێشوو قۆرەغ کردنی بازاڕ لەلایەن چەند کەسێکەوە  گرفتی سەرەکی دەست بەسەراگرتنی  بازاری کارە لە لایەن چەند (دەستەو گروپێکە) وە .پاشان چاکردن و ڕێکخستنی سیستەمی ئابووری ولات یەکێکە لە چارەسەرە بنەرەتیەکانی کێشەی بێکاری ، لە جیھاندا وەک دەبینین ولاتان مومارەسە (پەیڕەوکردن) ی یەکی لە سیستسمە ئابووریەکان دەکەن کە ئەوا نیش پێکھاتوون (حکومی “ئیشتراکی”– سەرمایەداری- تێکلاو) کەھەریەک لەمانە لایەنی ئەرێنی و نەرێنی ھەیە بەلام ئەو فورمەی کەلەولاتی عێراق و ھەرێمی کوردستاندا رەنگی داوە تەوە ئەوەیە کەزۆربەی تاکەکانی کۆمەلگا ھەول دەدەن ھەلی کاریان بۆبرەخسێت لە کەرتی (حکومی) بەومانایەیی لە وکەرتەدا کەمتر کاردەکەن ، ئەو ماف و ئیمتیازیاتانەی کە ھەیە بو کارمەندیکی حکومی  زۆر زیاترە بەبەراورد بە کارمەندیکی کەرتی (تایبەت) . بەنموونە گەر توێژێکی دیاری کۆمەلگا وەرگرین وەک (مامۆستا) جگە لە پشوی ھاوینی . لە کاتی دەوامی ئاسایدا کە (وەرزی خوێندن)ە لە کاتژمێر ھەشتی (٨) بەیانیەوە دەروات تاکو دوانزەی(١٢) نیوەڕو ، دەبینین کاتێکی زۆری ماوەتەوە . بۆیە بیر لەکاری دووەم دەکاتەوە ، ئەمەش خۆی لە خۆیدا ئەوە دەگەینێت کە ھەلی کار کەم دە کاتەوە بۆ ئەو کەسانە کە یەک کاردەکان . پێچەوانە ئەوەی کەباسمان کرد لە کەرتی تایبەت دا خاوەن کاردەروات لە بەیانیەوە بۆسەرکار تاکو دوانیوەرو کاردەکات . ئەمەش دەرفەتی کارکردنی نایەلیت تاکو بیر لەکارێکی دیکە بکاتەوە .

نووسینی: دابان عبدالواحید حسن