بهرێوهبردن و ئامانج له بهرێوهبردن چیه ؟
ھەندێک جار گوێبیستی ھەندێک پرسیار دەبین و زۆرجاریش ئەم پرسیارانە بەمێشکماندا دێت کەوا
⊙ بەڕێوەبردن چییە؟
⊙ بەڕێوەبەر کێیە ؟
لێرەدا ھەوڵ دەدەین ئەم کارە ئاسان بکەین بەشێوەیەکی کورت وپوخت باسی بکەین ,
بۆ ئەوەی لای ھەر یەکێکمان وێنەیەکی گشتی دروست ببێت لەسەر پرۆسەی بەڕێوەبردن.
❶ بەڕێوەبردن چییە؟
لە رووی رێکخستنەوە بەڕێوەبردن :
دەسکەوتی ئامانجە رێکخستنەکانە لە رێگای کەسەکان و ئەو کەرستانەی لەبەردەستی دایە .
بە پێناسەیەکی دیکە بۆمان دەردەکەوێت :
ئەو دەستکەوتەیە لە رێگەی بەجێ گەیاندنی ئەرکە سەرەکییەکان بەڕێوەبردن بەدەستمان دەکەوێت
ئەوانیش ⬇
❶پلان دانان
❷رێکخستن
❸بڕیاردان
❹ئاڕاستەکرن ( سەرکردە و پەیوەندی )
❺چاودێری کردن
ـ بەڕێ وە بردن ـ
ئامانجێک بوونی هەیە
تۆش لەگەڵ سەرجەم پێداویستەکان
بەڕێوەیان ئەبیت بۆگەیشتن بەوئامانجەی دانراوە .
ئامانج لە فێربوونی بەڕێوەبــردن چییە؟
ئامانجی کەسی لە فێربوونی کاری بەڕێوەبردن دابەش دەبێت بۆ دوو بەش.
❶ـ پەرەپێدانی تواناکانت .
❶ـ گەشەپێدانی پێشکەوتنی تاکەکەسیت.
ئامانجی کەسی خاوەن کار لە فێربوونی کاری
بەڕێوەبردن
❶ـ پەرپێدان و دەسکەوت و قازانجی زیاتر
❷ـ بوون بە دامەزراوەیکی سەردەمی و خاوەن
توانا و چاکی لە بەڕێوەبردندای کارەکەت
❷بەڕێوەبەر کێیە؟
بەدڵنیاییەوە تۆ بنەماکانی بەڕێوەبردن لەکارو ژیانی خۆت جێبەجێ دەکەیت ,
بەڵام جێبەجێکردنی پشت بەو کارە دەبەستێت کە تۆ ئەنجامی دەدەیت, کاتێک تۆ لەگەڵ چەند کەرستەیەکی دیاریکراو کار دەکەیت دەتوانی پێنج بنەماکەی بەڕێوەبردن بەکار بێنیت , بەڵام لەھەندێک حاڵەت دەتوانی دووان یان سێیان لەو ئەرکانە بە جێبگەینیت.
بۆیەدەتوانین بلێین بەڕێوەبەر بەرپرسی یەکەمی جێ بەجێکردنی ئامانجەکانی رێکخراوە بەپشتن بە کۆمەلێ کەس و کەرەستەی دابین کراو
بۆیە دەتوانین بلێین (بەڕێوەبردن ئەگەر هەموو شتێ نەبێ لەهەموو شت بوونی هەیە ….بەڕێوەبەریش دڵی بەرێوەبردنە).
نوسینی : احمد فارس شوانی – قوتابی کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری
پێداچونەوە: هیشام ارزو – ماموستای زانکۆ